AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٨ ٢٠:٥٥

بەرهەمی فیلمسازی مەهابادی گەیشتە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دانمارک

بەرهەمی فیلمسازی مەهابادی گەیشتە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دانمارک

سەرۆکی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی مەهاباد وتی: کورتە فیلمی دۆکۆمێنتی فیلمسازی لاوی مەهابادی گەیشتە فستیڤاڵی کورتەفیلمی کۆپێنهاگی دانمارک.

بە پێی هەواڵی مێهر، کورتەفیلمی چیرۆکی "شیعرێکی تەنیا" بە دەرهێنەری فیلمسازی لاوی کورد، کیمیا مەرزەنگ و بەرهەم هێنانی نەجات مەولوودی گەیشتە بەشی کێبەرکێ چوارەمین قۆناغی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی کۆپێنهاگی دانمارک.

سەرۆکی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی مەهاباد وتیشی: کیمیا مەرزەنگ دەرچووی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی مەهاباد و خوێندکاری فیلمسازیی زانکۆی تارانە و ئەکتەری لە چەند کورتەفیلم و بەرهەم هێنانی فیلمێکی لە کارنامە دایە.

رەحیم بایزیدی ڕوونی کردەوە: بابەتی ئەم فیلمە گێڕانەوەی ژیانی ئەحمەد حەلاج تەنیا بەجێماوی حەلاجی مەهابادە کە لەم ڕێگاوە بژیوی ژیانی بە دەست دێنێ.

ئەو وتیشی: فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دانمارک کۆتایی سێپتەمبەر لە شاری کۆپێنهاگ بەڕێوە دەچێت.

News ID 37547

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha